ئه‌و ئامارانه‌ی نیشانی ده‌ده‌ن سیڤیلیا پاڵێوراوه‌ بۆ ناسناوی لالیگا

Sevilla

یاریگا-بردنه‌وه‌ی سیڤیلیا له‌ ریاڵ مه‌درید به‌ هه‌ڵکه‌وت نه‌بوو، وه‌ ئه‌و راستییه‌ی یانه‌که‌ی ئه‌نده‌لوس ئێستا له‌ پله‌ی دووهه‌می لالیگایه‌ ئه‌ویش هه‌ڵکه‌وت نیه‌ و کۆمه‌ڵێک ئاماری گه‌وره‌ له‌ پشت سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئه‌و یانه‌وه‌یه‌.

سیڤیلیا له‌ژێر ده‌ستی خۆرخی سامپاولی یانه‌یه‌کی تۆقێنه‌ری لێده‌رچووه‌، به‌ جۆرێک خاوه‌ن به‌رزترین رێژه‌ی  لێدان/گۆڵ ن .   کوڕانی سامپاولی رێژه‌ی ١٧%ی لێدانه‌کانیان گۆڵ کردووه‌.  بارسێلۆنا و ئیسپانیۆل و ریاڵ مه‌درید له‌ پله‌کانی دواتردان و رێژه‌ی ١٥%یان گۆڵکردووه‌.

یه‌کێک له‌ پایه‌ به‌هێزه‌کانی ئه‌و یانه‌یه‌ له‌م وه‌رزه‌دا نزۆنزی ناوه‌ڕاستکاره‌ که‌ بووه‌ته‌ جێگه‌ی سه‌رنجی یانه‌ گه‌وره‌کانی دیکه‌.  نزۆنزی جگه‌ له‌وه‌ی جه‌سته‌یه‌کی پته‌وی هه‌یه‌ و خاوه‌نی توانایه‌کی به‌رگریکردنی به‌هێزه‌ ، هه‌روه‌ها له‌نێو یاریزانانی لالیگا  زۆرترین رێژه‌ی پاسی هه‌یه‌ . ١٤٤٠ خوله‌ک یاری کردووه‌ ، له‌ هه‌ر یارییه‌ک ٧٧.٦ پاسی داوه‌ و رێژه‌ی ٨٨.٩%ی پاسه‌کانی دروست بوونه‌.  ناوه‌ڕاستکاره‌ فه‌ڕه‌نسییه‌که‌ تاکه‌ ئه‌ستێره‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی سیڤیلیا نیه‌ و هه‌ریه‌ک له‌ ڤیتۆلۆ ، ئیبۆرا ، سارابیا ، بن یه‌دیر ، نه‌صری و ڤیێتۆ ئاستی نایاب پێشکه‌ش ده‌که‌ن.

سیڤیلیا به‌ تێپه‌ڕبوونی کات به‌ره‌و به‌هێزتر هه‌نگاو ده‌نێت. به‌ سه‌ره‌تایه‌کی زۆر باش ده‌ستی پێنه‌کرد به‌ڵام له‌ دواین پێنج یاریدا ١٠ خاڵیان کۆکردۆته‌وه‌. مه‌ترسیداری ئه‌و یانه‌یه‌ هه‌میشه‌ له‌ خوله‌که‌کانی کۆتاییدایه‌.

یاریزانانی یه‌ده‌گی سیڤیلیا زۆرترین گۆڵیان تۆمارکردووه‌ که‌ ١٠ گۆڵه‌ ، به‌رامبه‌ر به‌ هه‌شت گۆڵ بۆ ئه‌تڵه‌تیکۆ ، پێنج گۆڵ لاس پاڵماس و چوار گۆڵ ریاڵ مه‌درید و مه‌له‌گا.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply