مێژووی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا.. له‌ ده‌ستپێكه‌وه‌ تاكو گابۆنی 2017 (به‌شی دووه‌م و كۆتایی)

32

یاریگا – دوێنێ به‌ یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی (گابۆن و گینیا بیساو) یاریه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیای 2017، كه‌ له‌ وڵاتی گابۆن به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، ده‌ست پێ كرد. ئێمه‌ له‌ ماڵپه‌ڕێ یاریگا، بیرۆكه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ و به‌شی یه‌كه‌می پاڵه‌وانه‌كانی پێشووی ئه‌م جامه‌مان پێشكه‌ش كردن و ئێستاش به‌شی دووه‌م و كۆتاییتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین:-

پاڵه‌وانێتی 2000 بۆ یه‌كه‌م جار له‌ دوو وڵات به‌ڕێوه‌ چوو، كه‌ هه‌ردوو وڵاتی (غانا و نه‌یجیریا) میوانداری پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یان كرد، هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆن پاش سه‌ركه‌وتنی له‌ یاری كۆتایی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی نه‌یجیریا بوو به‌ پاڵه‌وانی جامه‌كه‌.

22

وڵاتی مالی میوانداری پاڵه‌وانێتی 2002 كرد، هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆن بۆ جاری چواره‌م له‌ مێژوویدا بوو به‌ پاڵه‌وانی جامه‌كه‌.

23

پاڵه‌وانێتی 2004 له‌ وڵاتی تونس به‌ڕێوه‌ چوو، هه‌ڵبژارده‌ی تونس بۆ یه‌كه‌م جار له‌ مێژوویدا بوو به‌ پاڵه‌وانی جامه‌كه‌.

24

وڵاتی میسر میوانداری پاڵه‌وانێتی 2006 كرد، هه‌ڵبژارده‌ی فیرعه‌ونه‌كان به‌ ڕاهێنه‌رایه‌تی حه‌سه‌ن شه‌حاته‌ بوو به‌ پاڵه‌وانی جامه‌كه‌.

25

پاڵه‌وانێتی 2008 له‌ وڵاتی غانا به‌ڕێوه‌ چوو، هه‌ڵبژارده‌ی میسر بوو به‌ پاڵه‌وانی جامه‌كه‌.

26

وڵاتی ئۆگه‌ندا میوانداری پاڵه‌وانێتی 2010 كرد، هه‌ڵبژارده‌ی میسر بۆ جاری سێ یه‌م له‌سه‌ر یه‌ك بوو به‌ پاڵه‌وانی جامه‌كه‌، ریكۆردێكی مێژوویی تۆماركرد به‌وه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ بۆ سێ جار له‌سه‌ر یه‌ك ببێته‌ پاڵه‌وانی جامه‌كه‌.

27

پاڵه‌وانێتی 2012 له‌ هه‌ردوو وڵاتی گابۆن و گینیای ئیستوایی به‌ڕێوه‌ چوو، هه‌ڵبژارده‌ی زامبیا بۆ یه‌كه‌م جار له‌ مێژوویدا بوو به‌ پاڵه‌وانی جامه‌كه‌.

28

پاڵه‌وانێتی 2013 له‌ وڵاتی ئه‌فریقای باشوور به‌ڕێوه‌ چوو، هه‌ڵبژارده‌ی نه‌یجیریا بوو به‌ پاڵه‌وانی جامه‌كه‌.

29

بڕیار بوو وڵاتی مه‌غریب میوانداری پاڵه‌وانیتی 2015 بكات، به‌ڵام به‌هۆی ڤایرۆسی ئیبۆلا كه‌ له‌ كیشوه‌ری ئه‌فریقیا به‌ربڵاو بوو، ده‌سه‌ڵاتدارانی مه‌غریب ره‌تیان كرده‌وه‌ كه‌ میوانداری جامه‌كه‌ بكه‌ن، هه‌ربۆیه‌ یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌فریقیا بریاریدا به‌ دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ و وڵاتی گینیای ئیستیوائی ده‌ستنیشان كرد بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌.

هه‌ڵبژارده‌ی كۆت دیڤوار پاش سه‌ركه‌وتنی له‌ یاری كۆتایی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی نه‌یجیریا، بوو به‌ پاڵه‌وانی جامه‌كه‌.

30

پاڵه‌وانانی مێژوویی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا

1- هه‌ڵبژارده‌ی میسر                            7 ناسناو

2- هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆن                        4 ناسناو

3- هه‌ڵبژارده‌ی غانا                             4 ناسناو

4- هه‌ڵبژارده‌ی نه‌یجیریا                       3 ناسناو

5- هه‌ڵبژارده‌ی كۆت دیڤوار                   2 ناسناو

6- هه‌ڵبژارده‌ی كۆنگۆی دیموكرات       2 ناسناو

7- هه‌ڵبژارده‌ی تونس                        1 ناسناو

8- هه‌ڵبژارده‌ی زامبیا                        1 ناسناو

9- هه‌ڵبژارده‌ی باشووری ئه‌فریقیا      1 ناسناو

10- هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیر                  1 ناسناو

11- هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب                 1 ناسناو

12- هه‌ڵبژارده‌ی سودان                  1 ناسناو

13 هه‌ڵبژارده‌ی كۆنگۆ                     1 ناسناو

14- هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌سیوبیا               1 ناسناو

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply