مۆرینیۆ لە هاندەرانی شەیتانە سوورەکان ناڕازییە

Jose-Mourinho
یاریگا
سەرەڕای ئەوەی بەردەوام بوونی زنجیرەی سەرکەوتنەکانی یانەی مانچێستەر یۆنایتد لە چەندین یاری ڕابرددودا، جۆزێ مۆرینیۆ، ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان ناڕەزایی خۆی بەرانبەر ساردی و سڕی هاندەرانی یانەکە لە دوایین یاری بەرانبەر هال سیتی دەربڕی.

مۆرینیۆ لە دیدارێکی کەناڵی مانچێستەر یۆنایتد ئاماژەی کردووە کە هاندەران لە یاری هاڵ سیتی لە جامی ڕابیتەی ئینگلیزی بەپێی پێویست هانی یانەکەیان نەداوە و کەم تەرخەم بوونە، سپێشەڵ وان گوتیشی لە یاری هال سیتی هاندەران بێ دەنگ بوون، من داوایان لێ دەکەم کە بۆ یاری ڕۆژی یەکشەممە بەرانبەر لیڤەرپول، هاندەران وەک یاریزانی ژمارە 12 بەئەرکی خۆیان هەڵبستن و پشتگیری یانەکە بکەن، ڕاستە لە یاری هال سیتی دەبوایە ئاستمان باشتربێت، ڕەنگە منیش پێویستە بە ئاستی خۆم وەک ڕاهێنەر دابچمەوە.

ئاشکرایە کە مۆرینیۆ لە چەند هەفتەی ڕابردوودا زنجیرەیەک سەرکەوتنی یەک بەدوای یەکی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تۆمار کردووە، لەو ساتەشدا تیپەکەی مۆرینیۆ بە چەند یاری ڕابردوودا توانی لە یانەکانی پێشەنگ زیاتر نزیک ببێتەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply