بەوێنە ..لەسەر ئەنجامدانی سزای لە سێدارەدان لە نێو یاریگاکان ئێران ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە

15979038_1643100649318761_1465660581_n

یاریگا
بەپێی زانیاریی میدیا فەرمییەکانی ئێران ڕێکخراوێکی فەرەنسی پێشنیاری بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (FIFA) کردووە کە لەبەر ئەوەی لەناو یاریگاکانی ئێران سزای سیدارە بەڕێوە دەچێت، دەبێ تۆپی پێی ئیران گەمارۆی بخرێتەسەر.

ماڵپەڕی (ئیسنا)ی سەر بەحکومەتی ئێران، لەم بارەیەوە بڵاوی کردوووەتە “دوای پێشنیاری ڕێکخراوێکی مەدەنی و مافی مرۆڤی فەرەنسی بەناوی (ECPM) بۆ فیفا لەبارەی گمارۆخستنە سەر تۆپی ئێران، سکرتێری گشتیی فیفاش پێشوازیی لەم پێشنیارە کردووە.”
هۆکاری پێشنیاری ئەو ڕێکخراوە ئەوەیە کە چەندین حاڵتی بەڕێوەچوونی سزای سێدارە دان لەناو یاریگاکانی ئێران بەڕێوە دەچن، کە تازەترینیان لە یاریگای پارێزگای فارس بەڕێوە چووە.

لەم ماویەدا فیفا خاڵێکی بۆ بەرنامە و پەیڕەوی خۆی زیاد کردووە کە لەسەر بنەمای پابەندبوون بە مافی مرۆڤە، هەورەها بەنیازە ئەو وڵاتانە سزابدات کە لەناو یاریگا وەرزشییەکان پێشێلکاریی مافی مرۆڤ ئەنجام دەدەن.

ڕێکخراوی ECPMی فەرەنسی لە نامەیەکدا بۆ (جیانی ئینفانتینۆ) سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی جیهانی (FIFA) داوای کردووە کە ئاگاداری هەواڵی بەڕێوەچوونی سزای سیدارە لەناو یاریگاکانی ئێران بێت و تایبەتی و ئاشکرا داوای کردووە کە ئێران بەم بۆنەوە لە هەموو یارییە و چالاکییە نیودەوڵەتییەکان سزا بدرێت و گەمارۆی بخرێتە سەر.
ڕافائێل چنۆل هازان Raphaël Chenuil-Hazan بەڕێوەبەری ڕێکخراوە فەرەنسییەکە لە نامەکەیدا بۆ فیفا نووسیویە “فیفا ناتوانێ بڵێ لە بەرانبەر ئەم ڕەفتارەی ئێراندا کەمتەرخەمە. ئەگەر من یاریزان بم، هەرگیز لە شوێنێک کە مرۆڤێک تێیدا لەسێدارە دراوە، یاریم نەدەکرد.”
لە بەرانبەر ئەم نامە ناڕەزایەتییدا سەرۆکی فیفا نامەیەکی بۆ سکرتێرەکەی نووسیوە و ئەو هەوڵانەی ئێرانی ئیدانە کردووە و نووسیویەتی “من بەتەمام لە داهاتوودا لەم بارەوە لەگەڵ فدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران قسە بکەم و لەڕێگەی بەرنامە و چالاکییەکانمانەوە پێش بەم هەوڵەی ئێران دەگرم و بەندی سێ بەرنامە و پێڕەوی فیفا ئەم دەسەڵاتە دەدات کە پێچەوانی ئەو هەوڵانە بجووڵێینەوە.”

16111134_1643100632652096_1840807428_n15995377_1643100645985428_1107152129_n

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply