مەسعوود ئۆزیل مەرجی مانەوەی لە ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

مەسعوود ئۆزیل

مەسعوود ئۆزیل

یاریگانێت/پرسی نوێکردنەوەی بۆندەکەی مەسعوود ئۆزیلی یاریسازی ئەڵمانیی و یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزیی یان جێهێشتنی یانەکە، تا بێت زیاتر قسەی لە بارەوە دەکرێت و جۆرێک نادڵنیایی لە دڵی هاندەر و هەوادارانی گەنەرزدا دروست کردووە.

ئەگەرچی هەرجارە و مانەوەی ئۆزیل بە چەند داوایەکی ئەو یاریزانەوە بەستراوەتەوە، ئەم جارە لە تازەترین کۆمێنتیدا کە لە زاری نووسەرێکی پێگەی ئێسپنی وەرزشییەوە بڵاو کراوەتەوە، ئۆزیل دوور لە بابەتی پارە، داوای مانەوەی ئارسن فینگەری کردووە لە پۆستەکەی. بۆندەکەی ئۆزیل کە لە هاوینی ئەمساڵ کۆتایی پێ دێت، ئەو نووسەرە دەڵێت گوایە لە هەڵوێستێکی تازەی ئۆزیلدا پێشنیازی کردووە کە تاکە مەرج بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی، مانەوەی ئارسین فینگەرە لە پۆستی ڕاهێنارایەتی یانەکە. هەمان ئەو نووسەرە ڕەخنە لە ئۆزیل دەگرێت و دەڵێت: “ئەگەر کێشەی یاریزانان پارە نییە و بردنەوەی نازناوە، دەبێت بە دوای گۆڕانکاریی تازەوە بیت لە ئارسیناڵدا بە گۆڕینی ڕاهێنەر و واژۆ کردنی بۆندی نوێ.”

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply