لێدوانی بەڕێوەبەری بارسا لەسەر گرێبەستی مێسی یانە گەورەکانی پرێمەر لیگ دەجوڵینێت

lionel-messi-barcelona-espanyol-la-liga_dmqqn7nk6psy1sfckb1gfk2n2

یاریگا
دوای ئەوەی دوێنێ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بارسێلۆنا باسی لە زەحمەتی تازەکردنەوەی گرێبەستی لیۆ مێسی کرد، ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی لە ژمارەی ئەمرۆدا ئاشکرای کردووە کە ئەو قسانە هەردوو جەمسەرەکەی مانچێستەری بۆ بەدەست هێنانی مێسی جوڵاند.

ڕۆژنامەی (زا صەن) لەم بارەیەوە ئاماژەی کردووە، کە تازەنەکردنەوەی گرێبەستی لیۆ مێسی و ڕاگەیاندنی بارسێلۆنا بە فەرمی بە قورسی ئەو ئەرکە، هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و مانچێستەر یۆنایتدی بۆ ڕازی کردنی مێسی بە گەڕ خستووەتەوە، ڕۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە، کە لەکاتێکدا بارسێلۆنا پێدانی 400 هەزار جونەیهی ئیستەرلینی وەکو مووچەی هەفتانەی مێسی لا گرفتە، یانەی مان سیتی ئامادەیە 800 هەزار جونەیهی ئیستەرلینی وەکو مووچەی هەفتانە بە یاریزانە ئارژەنتینییەکە بدات.

هەر سەبارەت بە مێسی ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردووە کە مۆرینیۆ، ڕاهێنەری مان یۆنایتد پارەیەکی زۆری بۆ میرکاتۆی هاوینە لە لایەن کارگێڕی یانەکە بۆ تەرخان کراوە، بۆیە مێسی یەکێکە لە بژاردە گرنگەکانی ئەو ڕاهێنەرە پورتوگالییە کە هەمیشە بە تواناکانی مێسی سەرسامی خۆی ئاشکرا کردووە.

ئاشکرایە کە ئۆسکار گراو، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی بارسێلۆنا ڕایگەیاندبوو، کە بابەتی تازەکردنەوەی گرێبەستی مێسی کە لە ساڵی 2018 کۆتایی دێت، کارێکی سەختە و پێویستی بە تەواوی و بەهێوری بیری لێ بکرێتەوە، ئەم لێدوانەش لای هاندەرانی بارسا هەرایەکی گەورەی لێ کەوتووتەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply