فەرمی| فیلاینی خۆی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد یەکلایی کردەوە

Marwan Flaini

Marwan Flaini

یاریگا
مەروان فیلاینی, ناوەراستکاری بەلجیکی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیدا بۆ ماوەی یەک سالێ دیکە درێژ کردەوە.

رۆژنامەی ” Daılymaıl”ـی بەریتانیا بڵاویکردەوە, سەرەرای ئەوەی دەنگۆی بەھێز ھەبوون ناوەراستکاری بەلجیکی لە میرکاتۆی زستانە ریزەکانی شەیتانە سورەکان جێدێلێت, بەڵام دواجار ناوبراو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیدا بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە درێژ کردەوە.

فیلاینی 29 ساڵ لە وەرزی 2013-2014 ریزەکانی ئێڤەرتۆنی بەرەو مانچێستەر یونایتد جێھێشتووە و لەو ساڵانەی رابردوو توانیویەتی تەنھا حەوت گۆڵ بۆ یانەکەی تۆمار بکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply