ئەفسانەکەی ژاپۆن بە تەمەنی 50 ساڵی گرێبەست لەگەڵ یانەیەک واژوو دەکات

Screen Shot 2017-01-12 at 11.57.50 AM

یاریگا
وا دیارە (کازۆیشی میۆرا) ئەفسانەی تۆپی پێی ژاپۆنی پیر نابێت، ئەو یاریزانەی پارساڵ لە تەمەنی 49 ساڵی گۆڵی لە خولی ژاپۆنی تۆمار کرد، گرێبەستێکی تازەی لەگەڵ یانەیەکی پلە دوو واژوو کرد.

لەم بارەیەوە، میدیاکانی ژاپۆنی و جیهانی بە سەرسوڕمانەوە هەواڵی واژوو کردنی گرێبەستی میۆرا و یانەی یۆکۆهامای پلە دوویان بڵاوکردووەتەوە، ئەو یاریزانە خۆشحاڵی خۆی بەو بۆنەیەوە بڵاوکردووەتەوە، هەروەها دەڵێت هیوادارم بتوانم ڕەزامەندی جەماوەر بەدەست بهێنم کە هەمیشە پشتگرییان کردووم.

میۆرا، کە تەمەنی 50 ساڵە پێشتر لە 89 یاری بۆ هەڵبژاردەی ژاپۆن 55 گۆڵی تۆمار کردووە، هەروەها لە لە چەندین یانەی ئەوروپی و سانتۆسی بەڕازیلی و چەندین یانەی ژاپۆنی یاری کردووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply