ڕیاڵ مەدرید دوو یاریزانی لە یاری سڤیلیا بۆ دەگەرێتەوە

Screen Shot 2017-01-12 at 10.38.53 AM

یاریگا
لە تازەترین لێدوانیدا بۆ میدیاکان(زێنەدین زێدان)ی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند کە دوو یاریزانی گرنگی لە پێکان گەڕاونەتەوە و ئاماژەی بە قورسی یارییەکەی ئەمشەو بەرانبەر سڤیلیا کرد.

لەم بارەیەوە، زیزۆ بە رۆژنامەنووسانی گوت ” یاریزانان ئاگادار دەکەمەوە، کە یاری بەرانبەر سڤیلیا زۆر زەحمەت دەبێت، سەرەڕای ئەوەی لە یاری یەکەمدا 3-0 ڕیاڵ مەدرید براوە بووە، بەڵام ئەو یارییە جیازاز دەبێت، ئوانیش بەدوای بردنەوە دەگەرێن، ئێمە بۆ ئەنجامدانی ئەو یارییە قورسە ئامادەین، یارییەکە بەهێز دەبێت و دەبێت مەینەتی ببینین تا بۆ قۆناغی داهاتوو سەرکەوین”.

لە لایەکی دیکەوە سەبارەت بە پێکانی یاریزانان زێدان ئاشکرای کرد کە سێرجیۆ رامۆس و لۆکاس ڤاسکوێز لە ئامادە باشیدان و دەتوانن لە یارییەکەی ئەمشەو بەشداری بکەن، هەروەها گوتیشی ئەو دوو یاریزانە ماوەیە مەشقەکانیان بە ڕێک و پێکی ئەنجام داوە و ئەگەری بەشداری کردنیان لە ئارادا هەیە، بەڵام یاریزان جێمیس ڕۆدریگێز، سووکە پێکاێکی هەیە، زۆر کاریگەر نییە، بەڵام من هەمیشە هەموو شتێک بە بایەخەوە وەردەگرم بۆیە ڕەنگە لەبەر چاکبوونەوەی تەواوی یاریزانەکە بەشداری لەو یارییەدا بەشداری نەکات.

لە کۆتایی قسەکانی زێدان و لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە بەدەستهێنانی سێینەی مێژووی لەم وەرزەدا، ڕاهێنەری ڕیال مەدرید ڕایگەیاند کە ئەوان بیر لەوە ناکەنەوە و ڕۆژنانە سەیری بارودۆخەکە دەکەن، زێدان دەڵێت ئێمە کاری خۆمان دەکەین، لە نازناوەکان دوور نین، بە بەردەوامی و ئەرک کێشان و ماندوبوون دەتوانین بەدەستیان بهێنین.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply