مێسی لە شکاندنی ڕیکۆردی ئەستێرەیەی بارسێلۆنا نزیک دەبێتەوە

Screen Shot 2017-01-12 at 10.23.38 AM

یاریگا
بە تۆمار کردنی گۆڵە ناوازە و سەرسوڕهێنەرەکەی مێسی بە لێدانێکی ڕاستەوخۆ بەرانبەر ئاتلەتیک بلباو، لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی بارسێلۆنا ڕیکۆردی باشترین گۆڵکاری بە لێدانە ڕاستەوخۆکان لە یانەی بارسیلۆنا هاوتا کردەوە.

لەم بارەیەوە، میدیاکان ئاماژەیان کردووە، کە رۆنالدۆ کۆیمان، ئەستێرەی پێشووتری یانەی بارسێلۆنا، گۆلکاری مێژوویی بارسا بە لێدانە ڕاستەوخۆکان بە 26 گۆڵ، بە فەرمی لە پەیجی تایبەتی خۆی پیرۆزبایی ئەو گۆڵە و هاوتا کردنی ڕیکۆردەکەی خۆی لە مێسی کردووە، ڕۆژنامەی ( ماڕکا) پەیامەکەی کۆیمانی بڵاوکردووەتەوە کە نووسیویەتی “(پیرۆزە لیۆ ، تەنها یەک گۆڵی دیکەت ماوە بە لێدانی ڕاستەوخۆ بیکەیت تا ریکۆردە مێژووییەکەی من بشکێنێت)”.

ئاشکرایە، کە مێسی لە دوایین 3 یاری 3 لیدانی ڕاستەوخۆی لە ماویەکی کورتدا تۆمار کردووە، ئەمەش بەڵگەیەکە لەسەر توانای ئەو یاریزانە بۆ تۆمار کردنی گۆڵ لە ڕێگەی لێدانە ڕاستەوخۆکانی بۆ یانەکەی هەژمار دەکرێت.

 

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply