یانەیەکی ئەورووپی سزایەکەی قورسی بەسەردا سەپێنرا

16002754_669107799935361_1704567532510917983_n

یاریگانێت

کەمێک پێش ئێسا ناوەند و سیایتە جیهانییەکانی وەرزش، کە سەرچاوەی هەواڵەکەیان لە بی بی سی سپۆرتەوەیە، بڵاویان کردەوە یەکێتی تۆپی ئەورووپا ناراو بە (UEFA) سزایەکی قورسی بەسەر یانەی پارتیزان بێلگرادی سڕبیدا سەپاندووە.

بەپێی زانیارییەکان، سزاکەی وێفا ماوەی سێ ساڵ یانە سڕبییەکە لە بەشداریکردنی هەموو پاڵەوانێتیە ئەورووپییەکان ڕادگرێت هۆکاری ئەم سزایەیش، بە گوێرەی هەواڵەکانی بی بی سی سپۆرت، بەهۆی پێشێلکردنی یاسای پێنەدانەوەی قەرزەکانی سەریەوە بوونە، کە لە پێنج ساڵی ڕابردوودا سێ جار ئەم پێشێلکارییەی ئەنجام داوە. بڕی ئەو قەرزەیش، 2.17 ملیۆن یۆرۆیە. بەمەیش یانە باڵادەستەکەی سڕبیا بۆ سێ ساڵیتر ناتوانێت لە هەردوو پاڵەوانێتی چاپمیۆنز لیگ و یۆرپالیگ بەشدار بێت.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply