سێڤییا ھەوڵ بۆگەراندنەوەی ڤیدال دەدات

Aleix Vidal

Aleix Vidal

یاریگا
بەرپرسانی یانەی سێڤییای ئیسپانیا دەیانەوێت ئالێکس ڤیدالی بەرگریکاری پێشووی یانەکەیان بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

سەرچاوەکانی ئیسپانیا بڵاوییان کردۆتەوە, مۆنچی بەرێوەبەری وەرزشی یانەی ئەندەلۆسی بە راوێژ لەگەڵ خۆرخێ سامپاولی راھێنەری یانەکەیان دەیانەوێت دووبارە بەرگریکاری پێشووی یانەکەیان بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە, بۆیە بریاروایە لە رۆژانی داھاتوو لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا دەست بە گفتوگۆ کردن بکەن.

ڤیدال 18 مانگ پێش ئێستا بە بڕی 18 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی بارسێلۆناوە کرد, بەڵام بە ھۆی کێشەکانی لەگەڵ لویس ئێنریکێ راھێنەر ھیچ کاتێک نەیتوانی لە پێکھاتەی سەرەکی یاری بکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply