ئینتەر میلان گواستنەوەی یاریزانێکی یەکلایی کردەوە

Roberto Gagliardini

Roberto Gagliardini

یاریگا
بەرپرسانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا ئەمرۆ کۆتاییان بە گواستنەوەی رۆبێرتۆ گالیاردینی ھێناوە ئەمیش دوای ئەوەی ئەم یاریزانە پشکنینە پزیشکیەکانی تێپەراند.

جیانلۆکا دی مارتزیۆ, رۆژنامەنوسی شارەزا لە گواستنەوەکانی ئیتاڵیا ئاشکرای کردووە, ئەمرۆ بەیانی یاریزانی پێشووی یانەی ئاتلانتا بەشداری لە پشکنینە پزیشکیەکانی نێراتزۆری کردووە و پشکنینەکانیش بە سەرکەوتوویی تێپەر کردووە, بۆیە تەنھا ماوە ئەم یانەیە ھەواڵەکە بە فەرمی بڵاوبکاتەوە.

ئەو شارەزایە ئەوەشی ئاشکرا کردووە, گواستنەوەی گالیاردینی بە شێوەی کاتی دەبێت و نێراتزۆری لە کۆتایی ئەم وەرزە دەتوانێت بە بڕی 22 ملیۆن یۆرۆ بە شێوەی ھەمیشەیی بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply