دوو یاریزانی ریال مەدرید بەشداری یاری بەرامبەر سێڤییا ناکەن

Real Madrid

Real Madrid

یاریگا
بریارە لە یاری ھاتنەوەی جامی شای ئیسپانیا, ریال مەدرید ببێتە میوانی سێڤییا و بۆ ئەم یارییە ھەریەک لە یاریزانانی مەدریدی ئیسکۆی ئیسپانی و خامێس رۆدریگێزی کۆلۆمبی بەشداری ناکەن.

رۆژنامەی وەرزشی “as”ـی ئیسپانیا بڵاویکردەوە, بۆ یاری ھاتنەوە زینەدین زیدتنی راھێنەری فەرەنسی شاھانەکان, ناتوانێت سوود لە تواناکانی ھەردوو یاریسازی یانەکەی ببینێت, یاریزانی ئیسپانی لە یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر گرانادا لە لالیگا تووشی پێکان بووە و یاریسازی کۆڵۆمبیش لە راھێنانەکانی تووشی پێکان بووە.

ھەردوو یانەی سێڤییا و ریال مەدرید شەوی داھاتوو سەعات 23:15 خولەک بە کاتی باشووری کوردستان لە یاری ھاتنەوەی جامی شای ئیسپانیا رووبەرووی یەکتری دەبنەوە, یاری چوون ریال مەدرید بە سێ گۆڵی بێ وەڵام بردییەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply