ئەستێرەیەکی بایەڕن میونشین گڵۆپی سەوزی بۆ یاریکردن لە خولی چینی داگیرساند

بایەڕن میونشین

بایەڕن میونشین

یاریگا
لە تازەترین لێدوانیدا بۆ رۆژنامەیەکی ئەڵمانی بەناوبانگ( فڕان ڕێبێری) ئەستێرەی یانەی بایەڕن میونشین، گڵۆپی سەوزی بۆ یانە چینییەکان داگیرساند و ڕایگەیاند کە ئامادەیە لەو خولە یاری بکات.

لەم بارەیەوە، ڕێبیری کە وەزرێک و نیوی لەگرێبەستەکەی لەگەڵ یانە باڤارییەکە ماوە، بە رۆژنامەی (بێلد)ی ئەڵمانی گوتووە، لەم ماوەیەدا زۆر باسی خولی چینی دەکەن، زۆر لە ئەستیرەکان ئارەزوویان هەیە لە خولی چینی کۆتایی بە کاروانی وەرزشیان بهێنن، منیش ئامادەم دوای تەواو بوونی گرێبەستم لەگەڵ بایەڕن، هەموو بژاردەیەکم لەبەردەم دا دەبێت، بۆیە ئەگەری هەیە منیش لەو خولە یاری بکەم.

ئاشکرایە کە فڕانک ڕێبێری، لەساڵی 2007 وە تا ئێستا لەگەڵ یانە باڤارییەکە ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات و بڕیارە لە هاوینی 2018 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بایەڕن کۆتایی پێ بێت، بۆیە ئەم لێدوانەی دەرگا بۆ یانە چینییە دەوڵەمەندەکان بۆ ڕازی کردنی ئەو ئەستێرەیە واڵا دەکات.

download-43

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply