هیگوایین یۆڤێتۆس ئەم وەرزە لە ریال مەدرید بەهێزترە

screen-shot-2017-01-11-at-8-13-53-am

یاریگا

لە تازەترین لێدوانیدا سەبارەت بە بارودۆخی یانەی یۆڤێنتۆس و چانسی یانەکە بۆ بردنەوەی سێریا a گۆنزالۆ هیگوایین هێرشبەری یانەکە ستایشی بێ پایانی یانەی یۆڤی کرد و بە بەهێزتر لە ریال مەدرید وەسفی یانەکەی ئێستای کرد.

لەم بارەیەوە هیگوایین کە پێشتر بۆ یانەی ناپۆلی و ریاڵ مەدرید یاری کردوە گوتی” من لە رێال مەدرید شان بەشانی ڕۆناڵدۆ و ئۆزێل و دی ماریا و چەندین ئەستێرەی دیکە یاریم کردووە، بەڵام ئەو پێکهاتەیەی ئێستای یۆڤێنتۆس زۆر تۆکمەیە و بەهێزترین پێکهاتەیە کە بە درێژایی ژیانی وەرزشیم یاریم بۆ کردبێت، ئەوان برسین و هەمیشە بەدوای بردنەوە دەگەڕێن و هەرگیز خۆ بەدەستەوە نادەن، ئەوەش وات لی دەکات وەکو یاریزانیک هەموو کات هەوڵ بدەی ئاستی خۆت زیاتر پەرە پێ بدەیت.

لێدوانەکەی هیگوایین و ستایش کردنی یۆڤێنتۆس لەسەر بەرژەوەندی ڕیاڵ مەدرید کە لەو ساتەدا لەگەڵ زیزۆ لە لووتکەیە، چاوەرێ دەکرێت کاردنەوەی خراپی لە نێو هاندەرانی ریال مەدرید لێ بکەوێتەوە، ئەو هاندەرانەی هەمیشە بەچاوێ ڕێزەوە سەیری هیگواینیان کردووە، لەسەر ئەو قسانە لەوانەیە بەشێکی زۆریان  لە یاریزانە ئارژەنتینییەکە تووڕە بن.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply