ئیبڕاهیمۆڤیچ بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک هەرا دەنێتەوە

ئیبڕاهیمۆڤیچ

ئیبڕاهیمۆڤیچ

یاریگا
سەرکێشی و کارە سەیر و سەمەرەکانی زلاتان ئیبڕاهیمۆڤیچ بەردەوامە، ئەو جارە ئەو یاریزانە پەیجە کۆمەڵایەتییەکان بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک هەرایەکی گەورە دەنێتەوە و ڕەخنەی زۆری لێ دەگیرێت.

ڕۆژنامەی (لۆماتان)ی سوێدی لەم بارەیەوە ئیبڕا بە لەخۆبایی و سەرشێت لە قەڵەم لەدەدات، ئەویش دوای ئەوەی ئەو یاریزانە وێنەیەکی خۆی لە ئینێستاگرام بڵاوکردوەتەوە، کە تێیدا وەک پادشای تازەی سوید خۆی دەرخستووە، تێیدا نووسیویەتی (پادشا کارلی حەڤدەهەم) ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە ئەو دەبێتە پادشای داهاتووی سوید، ئەو وێنەیەش هەرایەکی زۆری لە پەیجە کۆمەڵایەتییەکان نایەوە.

پێشتریش چەندین جار ئیبڕا لێدوان و قسەی سەیر و سەمەرەی سەبارەت بە خۆی کردووە، بەم دواییە کە یانەی پاریس سان جیرمانی جێ هێشن نووسیبووی ” وەکو پادشایەک هاتمە پاریس سان جیرمان ئێستاش وەکو ئەفسانەیەک ماڵئاوایی لێ دەکەم،هەروەها دوای هاتنی بۆ مانچێستەر وەڵامی ئاریک کانتۆنای ئەستێرەی پێشووتری شەیتانە سوورەکانی دایەوە، کاتێک کانتۆنا پێی گوت” مانچێستەر یەک پادشای هە یە کە ئەویش منم ، بەڵام تۆش وەکو شازادەیەک وەردەگرین، ئیبرا لە وەڵامدا گوتی “من وەکو پادشایەک بۆ ئێرە هاتووم”.

وێنەکەی ئیبڕا کە کێشەی ناوەتەوە

2017-01-10_211059

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply