فیفا لەسەر دزینی چەند خەڵاتێک لە ڕۆژی ئاهەنگەکەی شکات دەکات

 

Fifa best award

یاریگا
دوای دزینی شەش خەڵاتی گرانبەها کە بریتی بوون لە چەند سەعاتێکی سویسڕی نایاب لە رۆژی مەڕاسیمی دابەش کردنی خەڵاتەکانی فیفا، فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی جیهانی بە فرەمی شکاتی لەسەر ئەو ڕووداوە لای پۆلیسی سویسڕی کردووە.

لەم بارەیەوە میدیا جیهانییەکان ئاشکریان کردووە کە فیفا کۆمەڵێک سەعاتی گرانبەهای لە جۆری (هەڵبۆت)ە کە نرخی هەریەکیان بە 100 هەزار دۆلار مەزندە دەکرێت، بڕیاربوو بە ڕۆنالدۆ و چەند براوەیەکی دیکە بدرێت، بەڵام سەعاتەکان لە رۆژی ئاهەنگی دابەش کردنی خەڵاتەکان دزراون، بۆیە فیفا بەپەلە جۆرە سەعاتێکی دیکەی بە شێوەیەکی کاتی لە شوێنی ئەوانە بە یاریزانەکان داوە، بۆ ئەوەی شەرمەزار نەبیت.

ئاشکرایە، کە لە کاتی مەراسیمی دابەش کردنی خەڵاتەکانی فیفا هیچ باسێکی ئەو ڕووداوە نەکرا، بۆ ئەوەی لێکۆلێنەوەی لەسەر بکرێ و تا هیچ کاریگەرییەکی سیلبی لەسەر ئاهەنگەکەش بەهۆی ئەو رووداوە بەدی نەکرێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply