فلۆرۆنتینۆ پێرێز باسی پیکێ دەکات

florentino-perez

یاریگا

دوای ڕەخنە و توانجەکانی جیڕاڕد پیکێ بۆ ناوبژیوانان و سەرۆکی لیگا کە هەرایەکی گەورەی تا ئێستا ناوەتەوە، ئەم جارە (فلۆرۆنتینۆ پێرێز) سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید قسەی خۆی کرد.

لەم بارەیەوە، پێرێز لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی و گوتی ” پیکێ کە لەسەر هەڵکانی ناوبژیوانان لە یاری بلباو هەریایەکی گەورەی نایەوە، یاریزانێکی مەزنە، بەڵگەش بۆ ئەوە هەڵبژاردنی ئەو یاریزانەیە لە نێو باشترین 11 یاریزانی جیهان، کە لە لایەن فیفا ڕاگەیەنرا، دواتر وەکو ڕەخەنەیەک لە کردەوەکانی پیکێ گوتی” من بە درێژایی ژیانم بە یەک وشەش باسی ناوبژیوانانم نەکردووە، لە ساڵی 2000 لە کارگێڕی و سەرۆکایەتی یانەکە بووم، بەڵام هیچ کاتێک هێرشمان نەکردووەتە سەر ناوبژیوانان و هەمیشە هەوڵمان داوە هاوکارییان بکەین، بۆ ئەوەی کاری باشتر ئەنجام بدەن”

ئاشکرایە کە ئەمڕۆ پیکێ لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا جارێکی دی لە یاری گەڕانەوەی جامی شای ئیسپانیا ڕووبەڕووی یانەی ئاتلەتیک بلباو دەبێتەوە ، دوای ئەوەی لە یاری چوون بە ئەنجامی 1-2 شکستی خوارد.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply