کاتی جیابوونەوە و لێکترازان نەھاتووە؟

ڕۆژ لە دوای ڕۆژ توند و تیژی بەرامبەر بە یانە وەرزشیەکانی تۆپی پێی کوردستان کە لە ناوچە عەرەبیەکانی عێراق یاری دەکەن پەرە ئەسەنێت و بەرەو ھەڵکشان ئەچێت ، یاری نیە بەشێکی زۆر لە جەماوەری یانە وەرزشیەکانی عەرەبی عێراق قسەی ناشرین و ئاڵا دڕاندن و سوتاندن و ھەموو جۆرە سووکایەتیەک بەرامبەر بە کورد و کوردستان نەکەن ، تا کار گەیشتە ئەوەی یانەی ھەولێر و زاخۆ کشانەوەی خۆیان لە خولی تۆپی پێ ی عێراق ڕابگەیەنن .
لە بەرامبەر دا و وەک کاردانەوەیەکی سروشتی بەرامبەر ئەو تەعدا و ناھەقیەی بەرامبەر ئێمەی کورد کراوە ، جەماوەری وەرزشی یانە کوردستانیەکان کاتێک کە ئەو یانە وەرزشیانەی عەرەبی عێراق دێن لە کوردستان یاری ئەکەن بە ھەمان شێوەی ئەوان تۆڵەی خۆیان ئەکەنەوە .

ساکان دەروێش

ساکان دەروێش

زۆر ڕوون و ئاشکرایە کە ئەم دیاردەیە ساڵ لە دوای ساڵ پەرە ئەسەنێت و گەیشتۆتە ڕادەیەک کە ناتوانرێت بن بڕ بکرێت و کۆتایی پێ بھێنرێت .
باشترین ڕێگە چارەش ئەوەیە کە یەکێتی تۆپی پێ ی کوردستان لیژنەیەک پێک بھێنێت کە ٢ ئەندامی خۆیانی تیا بێت و چەند کەسانێک چ ڕۆشەنبیر بن و تەنانەت چەند سیاسەتمەدارێکی کورد کە قورساییان ھەیە و پەیوەندیان ھەیە و ناسراون لە ووڵاتەکانی کەنداوی عەرەب ، ئەم لیژنەیە ھەستێت بە سەردانی ووڵاتانی کەنداوی عەرەبی بە تایبەتی بەحرێن و سعودیە و قەتەر و کوێت و ئیمارات و تەنانەت ووڵاتی ئوردون و چاوپێکەوتن ئەنجام بدات لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێ ی ئەو ووڵاتانە و کەسایەتیە ناودارە وەرزشیەکانیان کە زووربەیان نزیکن یاخود لە خودی خانەوادەی حوکمڕانی ئەو ووڵاتانەن و وەرزش بەڕێوە ئەبەن .
لەو سەردانەدا ئەندامانی لیژنەکە بە ڕوون و ئاشکرا و بە دوکیومێنت و فلیم و بەڵگە بۆ ئەوانی ڕوون بکەنەوە کە چی بەرامبەر یانەکانی کوردستان ئەکرێت و ھەروەھا ڕونی بکەنەوە کە چەندین یاریزانی کوردی باشمان ھەیە لە یانەکانی ئەوروپا یاری دەکەن بەڵام لەبەر ڕەگەز پەرستی و تایەفەگەری بانگھێشتی ھەلبژاردەی عێراق ناکرێن .
لەبەر ئەم ھۆیانە داوای پشت گیری و بە دەست ھێنانی دەنگی ئەوان بکەن بۆ ئەوەی کە یەکێتی تۆپی پی ی کوردستان لە یەکێتی تۆپی پێ ی عێراق جیا بێتەوە و لە ژێر ئاڵای کوردستان دا یاریەکانی ئەنجام بات یان لانی کەم ھیچ نەبێت لە ژێر ئاڵای فیفا ی نێودەوڵەتی یاریەکانی ئەنجاو بدات و دان پیا نانی ئەوان بە دەست بھێنێت .
بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە دەنگی ئەمان کۆ بکەینەوە و ئینجا داواکاریەک ئاراستەی یەکێتی تۆپی پێ ئاسیا بکرێت کە شێخ سەلمانی بەحرەین ی سەرۆکیەتی ، و لە ھەمان کات دا ھەمان لیژنەی کوردستانی پەیوەندی بە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێ ی نێو دەوڵەتی ( فیفا ) و سەرۆکی تۆپی پێ ی ئەوروپا ( یوفا ) وە بکات بۆ پشتگیری کردن وە زۆر دڵنیام گەر ئەم کارە بە باشی ئەنجام بدرێت ئەوە کوردستان ئەتوانێت لە عێراق جیا بێتەوە و تیپێکی نیشتیمانی خۆی ھەبێت و خولی تۆپی پێ ی کوردستان لە لایەن ئاسیا و فیفا وە دانی پیا ئەنرێت ، ئەگەرھاتوو دانیش بە کوردستانا نەنێن ئەوە لانی کەم کوردستان ئەتوانێت لە ژێر ئاڵای فیفا دا یاریەکانی ئەنجام بات و بە سەرپەرشتی ڕاستەو خۆی فیفا .
بەڵام بۆ ئەنجانم دانی ئەم کارە پێویستە ئەو ھانگاوانە بنرێت کە ئاماژەم پێ داوە لە سەرەوە ، و ئامادەم بۆ ھەر ھاوکاری و کارێکی پێویست بۆ گەیشتن بەم ئامانجە .
ساکان دەروێش
نوێنەری پێشووی فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە فیفا

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply