مۆرینیۆ ستایشی بڕیارەکەی فیفا دەکات

screen-shot-2017-01-10-at-2-25-10-pm

یاریگا
دوای ماوەیەکی کورت لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی زیاد کردنی هەڵبژاردەکانی مۆندیال لە 32 هەڵبژاردە بۆ 48 هەڵبژاردە، جۆزێ مۆرنیۆ راهێنەری شەیتانە سوورەکان ستایشی بڕیارە تازەکەی فیفای کرد و بە کارێکی باشی بۆ بەرژەوەندی یاریزانان وەسف کرد.

لەم بارەیەوە، مۆرینیۆ لە لێدوانێکدا بۆ پێگەی فەرمی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی جیهانی ستایشی بڕیارەکەی کرد و گوتی” من وەک ڕاهێنەرێک بەو بڕیارە ڕازیم، گەر ئەو زیاد کردنە ژمارەی یاری تیپەکانی زیاد بکردایە، ئەوە لەگەل بڕیارەکە نەدەبووم، بەڵام بە کەم کردنەوەی یارییەکانی هەڵبژاردەکان یاریزانەکان زیاتر دەحەسێنەوە و زۆر هیلاک نابن، بۆیە پێویستە ڕاهێنەران بزانن کە ئەو کارە بۆ بەرژەوەندی یانەکان و یاریزانەکان زیاتر دەبێت.

لە درێژەی قسەکانیدا مۆرینیۆ گوتیشی “زياد كردنی هەڵبژاردەکان واتە تیپی زیاتر و چێژی زیاتر و سوودی ئابووری زیاتر جگە لەوانەش یاری کردن بە 16 گروپ کە هەر گروپی 3 هەڵبژاردە لەخۆ بگرێت و دواتر لە قۆناغی داهاتوو بە دەرچوونی دۆڕاو یاریزانان ماندوو ناکات.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply