بە پەلە…فیفا بڕیاری کۆتایی لەسەر زیاد کردنی ژمارەی هەڵبژاردەکانی لە مۆندیال ئاشكرا كرد

kaas

یاریگا
کەمێک پێش ئێستا ئەنجومەنی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی جیهانی ناسراو بە (فیفا ) بڕیاری پەسندکردنی پێشنیارەکەی سەرۆکی فیفای سەبارەت بە زیاد کردنی ژمارەی هەڵبژاردەکان بۆ 48 هەڵبژاردە بە زۆرینەی دەنگ قبووڵ کرد.

لەم بارەیەوە، تا ئەو ساتی ئامادەکردنی ئەو هەواڵەش کۆبوونەوەی فیفا بەردەوامە بۆ ئەوەی چەندین لایەنی دیکەی زیادکردنی هەڵبژاردەکان وەکو بەشی کیشوەرەکان دوای زیادکردنەکە تاوتوێ دەکرێت، بەپێی هەواڵەکان ئەو بڕیارە لە مۆندیالی 2026 دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن.

ئاشکرایە کە ژمارەی هەڵبژاردەکانی بەشداربوو لە کۆتاییەکانی مۆندیال لە دوایین پاڵەوانێتی 32 هەڵبژاردە بووە، بەم بڕیارە تازەیەش هەردوو کیشوەری ئاسیا و ئەفریقیا لەو بڕیارەی فیفا گەورەترین سوودمەند دەبن.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply