کەرار دەگەرێتەوە

Karar Jasem

Karar Jasem

یاریگا
کەرار جاسم, ناوەراستکاری عێراقی یانەی تراکتۆر سازی ئێران دەیەوێت جارێکی دیکە بۆ خولی تۆپی پێ وڵاتەکەی بگەرێتەوە.

سەرچاوەکان لە ئێران بڵاوییان کردۆتەوە, عبدالغنی شەھەدی راھێنەری یانەی نەفتی وەسەت لەگەڵ ناوەراستکاری یانەی تراکتۆرسازی گفتوگۆی کردووە و رێکارە یاساییەکانی بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانەی کۆتایی پێھێناوە, بۆیە چاوەروان دەکرێت لە ماوەی داھاتوو پەیوەندی بە یانەی وڵاتەکەیەوە بکاتەوە.

کەرار دوای پەیوەندی کردنی بە ریزەکانی یانەی ئێرانی بە کەمی لە پێکھاتەی سەرەکی لەلایەن ئەمیر قەلعەنویی راھێنەر بەشداری پێکراوە, بۆیە دەیەوێت ریزەکانی ئەم یانەیە جێبێلێت.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply