دانی ئالڤێش لە یانەی بارسێلۆنا تووڕەیە

screen-shot-2017-01-10-at-12-08-58-pm

یاریگا
دوای ئەوەی یاریزانانی بارسێلۆنا بە بیانووی خۆئامادەکردن بۆ یاری ئاتلەتیک بلباو لە مەڕاسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی فیفا ئامادە نەبوون، ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بوونەوە، دانی ئالڤیش ئەستێرەی پێشووی یانەکە یەکێک بوو لەوانەی گلەیی لەو کارە کرد.

لەم بارەیەوە، ئالڤیش کە لە یانەی یۆڤێنتۆس یاری دەکات و پێشتر یەکێک بوو لە ئەستیرەکانی یانە کەتەلۆنییەکە لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی (ماڕکا) گوتی” پێویست لەو مەڕاسیمەدا ئامادەبن، من لەو باوەڕە دام کە ئەوان زۆر بە باشی خۆیان بۆ یاری بلباو ئامادە کردووە، لیرە ڕەنگی سپی زۆر بەدی کرا، هەستم بە دڵ گرانی و ناڕەحەتی کرد”، لیرەش مەبەستی ئالڤیش ئامادەبوونی بەرچاوی یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید بوو لە مەڕاسیمەکەدا.

ئاشکرایە کە یاریزانانی بارسێلۆنا بە بیانووی خۆئامادەکردن بۆ یاری ئاتلەتیک بلباو لە میانەی یاری گەڕانەوەی جامی شای ئیسپانیا لە ئاهەنگی دابەش کردنی خەڵاتەکانی فیفا بەشدارییان نەکرد.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply