ڕۆنالدۆ بە بۆنەی نازناوە تازەکەی بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک هۆکاری سەرکەوتنەکانی دەردەخات

111f38bf9c588bc58e28c0930569fc51_l

یاریگا

ئەمڕۆ سێشەممە 10/1/2017، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ وێنەیەکی ھەڵبژاردەی پۆرتوگالی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)دا بڵاو کردووەتەوە، لەسەر وێنەکەشدا نووسیویەتی: “ناتوانی نازناوی باشترین یاریزانی جیھان بێ ھاوکاریی تیمەکەت بەدەست بھێنیت”.

ئەم وێنەیەی کریستیانۆ لە کاتێکدا هاتووە کە یاریزانەکە چەندین نازناوی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانیدا بەدەست ھێناوە، بەڵام لەم وێنەیەدا کە لە ئینیستاگرام بڵاویکردووەتەوە تەنها ئاماژەی بە نازناوی یۆرۆی فەڕەنسای لەگەڵ ھەڵبژاردەکەیدا داوە، ناوی یانەی ڕیال مەدرید ناھێنێت، ئەوەش کاریگەری بردنەوەی پورتوگال لە بەدەستهێنانی خەڵاتەکانی ڕۆناڵدۆ دەر دەخات،

ئاشکرایە ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 9/1/2017، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا لە زیوریخ، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، نازناوی باشترین یاریزانی جیھانی بۆ ساڵی 2016 لە لایەن فیفاوە پێ بەخشرا.

ئەوەش ئەو وێنەیەی کریستیانۆ بە هۆکاری سەرەکی بەدەست هێنانی خەڵاتەکانی دەزانێت

15979047_161010637717788_272198265_n

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply