کلۆپ ڕۆیشتنی کۆتینیۆ بۆ بارسێلۆنا یەکلایی دەکاتەوە

skysports-klopp-coutinho-premier-league-liverpool-transfer-staying_3833801یاریگا
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بایەخدانی بارسێلۆنا بە (فلیپ کۆتینیۆ) ئەستیرەی لیڤەرپول و ئەگەری ڕۆیشتنی یاریزانە بەڕازیلییەکە بۆ یانە کەتەلۆنییەکە، یۆرگین کلۆپ ڕاهێنەری لیڤەرپول ئەم بابەتەی یەکلایی کردەوە.

لەم بارەیەوە، کلۆپ لە لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاماژەی کرد، کە یانەکەی ئامادە نییە بۆ یانەی بارسێلۆنا و هیچ یانەیەکی دیکە دەستبەرداری کۆتینیۆ بێت، هیچ بیرۆکەیەک یان پلانێکی فرۆشتنی ئەو یاریزانەمان نییە، ماوەی ڕابردوو بەهۆی پێکانەوە بارسێلۆنا بۆ ماوەیەک یاریزانەکەی لە بیر کرد، بەڵام بۆچوونی یانە گەورەکان ناگۆڕێت، هەموو دەزانن کە پێکانەکەی کۆتینیۆ زۆر سەخت نەبوو، بۆیە بێ گومان یاریزانەکە بە زووترین بۆ ئاستی پێشووی دەگەڕێتەوە.

ئاشکرایە کە کۆتینیۆ تەمەنی (24)ساڵە، بەم دواییە لەگەڵ یانەی لیڤەرپول و هەڵبژاردەی بەڕازیل ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد، بەڵام دواتر لە یاری ساندرلاند توشی پێکان هات و بۆ 6 هەفتە لە یاریگاکان دوور کەوتەوە، بریارە سبەی لە یاری بەرانبەر ساوسهامبتۆن بەشداری لە یارییەکە بکات.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply