رێژه‌ی ده‌نگه‌کانی سێ کاندیده‌که‌ بۆ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ

grizemann

یاریگا-کریستیانۆ رۆناڵدۆ  به‌شێوه‌یه‌کی نایاب کۆتایی به‌ ساڵه‌ ئه‌فسووناوییه‌که‌ی هێنا و خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی فیفای بۆ ساڵی ٢٠١٦ برده‌وه‌.

رۆناڵدۆ له‌ ده‌نگدانه‌که‌دا بێ رکابه‌ر  بووه‌ و رێژه‌ی ده‌نگه‌کانیان به‌م جۆره‌ بوو

  • کریستیانۆ رۆناڵدۆ ٣٤.٥٤%    (٨.٥%  له‌ راهێنه‌ر + ٩.٦% له‌ کاپتن + ١٠.٥% له‌ میدیا + ٥.٨٨% له‌ هانده‌ران)
  • لیۆنێل مێسی ٢٦.٤٢%         (٧.٠٨%  له‌ راهێنه‌ر + ٧.٥٢% له‌ کاپتن + ٥.٥ % له‌ میدیا + ٦.٣٢ % له‌ هانده‌ران)
  • ئه‌نتوان گریزمان ٧.٥١%         (٢.٢٧%  له‌ راهێنه‌ر + ١.٣٥% له‌ کاپتن + ٢.٨ % له‌ میدیا+ ١.١١ % له‌ هانده‌ران)

دیاریکردنی باشترینه‌کان به‌پێی ده‌نگی  ٢٥%ی راهێنه‌ر + ٢٥%ی کاپتنی هه‌ڵبژارده‌کان + ٢٥%ی میدیا + ٢٥%ی هانده‌ران بوو .

به‌پێی ئه‌نجامه‌کان ، لیۆ مێسی ته‌نها له‌باری ئه‌وه‌ی به‌پێی ده‌نگی هانده‌ران باشترین دیاری بکرایه‌ خه‌ڵاته‌که‌ی به‌ده‌ست ده‌هێنا. به‌ڵام گریزمان زۆر دووره‌ له‌ دوو کاندیده‌که‌ی دیکه‌ له‌ هه‌ر چوار هاوپۆله‌که‌دا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا