فەرمی| کارڤالۆ بۆ خولی چین بەرێکەوت

Ricardo Carvalho

Ricardo Carvalho

یاریگا
ریکاردۆ کارڤالۆ, بەرگریکاری پورتوگالی پێشووی یانەی مۆناکۆی فەرەنسا پەیوەندی بە یانەی شانگھای چینیەوە کرد.

بەرگریکاری پۆرتوگالی دوای کۆتایی ھاتنی گرێبەستەکەی لە ھاوینی رابردوو لەگەڵ یانەی فەرەنسی, پەیوەندی بە ھیچ یانەیەکەوە نەکرد و دواجار لەگەڵ بەرپرسانی یانەی شانگھای چینی گەیشتە رێکەوتن و لەمەودوا لەگەڵ ڤیاش بواشی راھێنەری ھاونیشتیمانی کار دەکات.

کارڤالۆی 38 ساڵ پێشتر لە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا یاریکردووە و لەگەڵ ھەڵبژاردەی وڵاتەکەشی چەندین یاری ئەنجامداوە.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply