کۆنتی وەڵامی گواردیۆلا دەداتەوە

کۆنتی و گواردیۆلا

کۆنتی و گواردیۆلا

یاریگا
دویا ئەوەی پیپ گواردیۆلا لە هەفتەی ڕابردوو لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە کاروانی وەرزشی لە جیهانی تۆپی پێ بەم زووانە کۆتایی دێت، (ئەنتۆنیۆ کۆنتی) ڕاهێنەری یانەی چێلسی لەندەنی لەسەر وتەکانی گواردیۆلا قسەی خۆی کرد.

لەم ڕوەوە، کۆنتی بە ڕۆژنامەنووسانی گوت” من رێزێکی زۆرم بۆ پیپ گواردیۆلا هەیە، هەر کەسێک بیەوێت فەلسەفەو بیرۆکەکانی خۆی لەناو تیپەکەی بچەسپێنێت، زۆر هیلاک و ماندوو دەبێت و توانای زۆرت لێ دەبات، بەڵام من دڵنیام کە پیپ بۆ ماوەیەکی زۆر زیاتر بەردەوام دەبێت، ئەو کارێکی جوان وەک ڕاهێنەر ئەنجام دەدات.

سەبارەت بە وازهێنانی خۆی لە کاری ڕاهێنەرایەتی کۆنتی دەڵێت” هیوادارم خێزانەکەم گوێبیستی ئەو وەڤلامە نەبێت، بەڵام لە ڕاستیدا من بە بێ تۆپی پێ هەست دەکەم ژیانم کۆتایی پێ دێت، لەو ساتە من تەمەنم 47 ساڵە، ڕەنگە بۆ 10 سالی دیکە لەسەر ئەو کارە بەردەوام بم، من زۆر بە سێر ئالێکس فێرگسۆن و ئارسین فینگەر سەرسامم خوازیارم وەک ئەوان بتوانم بۆ زۆرترین کات سەرکەوتووبم.

ئاشکرایە، کە یانەی چێلسی لەندەنی لەوساتەدا سەرەڕای دۆڕاندنی لە دوایین یاریدا بەرانبەر تۆتنهام بە دوو گۆڵی بێ وەڵام، هەر لە پێشەنگی خولی پرێمەر لیگ ماوەتەوەو ئەم وەرزەش یانەکە لەگەڵ کۆنتی ئاستێکی سەرسوڕهێنەری تا ئێستا پیشکەش کردووە.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply