لە ئیسپانیا دزی لە شاندی یانەی ئاوگسبورگی ئەڵمانیا کرا

Augsborg

Augsborg

یاریگا
شاندی یانەی ئاوگسبۆرگی ئەڵمانیا لە شاری ماربێلای ئیسپانیا کامپێکی مەشق و راھێنانیان کردۆتەوە, بەڵام لەو شارە دزییان لێدەکرێت.

رۆژنامەی وەرزشی ” Bild”ـی ئەڵمانیا ئاشکرای کردووە, لەو کاتەی یانەی ئەڵمانی سەرقالی خۆ ئامادە کردن بوون بۆ دەست پێکردنی راھێنانەکانیان لەو کاتەدا ئاگادار کرانەوە کە لەلایەن کەسێکی نەناسراو تەواوی تۆپەکانیان کە نزیکەی 50 تۆپ بوون لێیان دزراوە.

پاش ئەم روداوە بەرپرسانی یانەی ئەڵمانی راھێنانەکانیان نەوەستاندن و چەند تۆپێکیان لە ھەردوو یانەی بروسیا مونشن گلادباخ و ڤێردەبرێمەن وەرگرت کە ئەوانیش لەو شارە خەریکی ئامادەکارین.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply