سەرۆکی یانەی یۆڤێنتۆس داهاتووی دیبالای ئاشکرا کرد

1479123832_628257_1479124023_noticia_normal

یاریگا
لە تازەترین لێدوانیدا بۆ رۆژنامەیەکی ئیسپانی، (پیپی مارۆتا) سەرۆکی یانەی یۆڤێنتۆس داهاتووی (پاولۆ دیبالا)ی ئەستێرەی لاوی یانەکەی دیاری کرد.

لەم بارەیەوە، مارۆتا لە لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەی (AS)ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە کە (فلۆرۆنتینیۆ پێرێز)ی سەرۆکی یانیە ریاڵ مەدرید هیچ پەیوەندی پێوە نەکردوە بۆ ئەوەی بابەتی ڕۆیشتنی دیبالا بۆ ڕیاڵ مەدرید تاوتوێ بکات، هەروەها گوتیشی دیبالا لەو ساتەدا 3 ساڵ لە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەمان ماوە، جگە لەوەش دەمانەوێت گرێبەستێکی تازەی بە مووچەیەکی باشتر لەگەڵ واژوو بکەینەوە، ئێمە پەیوەندییەکەی زۆر پتەومان لەگەڵ یاریزانەکە هەیە، هەروەها هیچ ترسێکمان نییە لەوەی یاریزانەکە یۆڤی جێ بهێڵێت، ئەو دەزانێت کە یۆڤێنتۆس یانەیەکە لە نێو گەورەکانی ئەوروپا دایە.

ئاشکرایە کە بەم دواییە دەنگۆی بایەخدانی ڕیاڵ مەدرید بە تواناکانی ئەو یاریزانە لە میدیا جیا جیاکانی جیهان بڵاوکردایەوە، بەم هەواڵەش سەرۆکی یۆڤێنتۆس بە ڕادەیەکی زۆر چاەرەنووسی یاریزانە ئارژەنتینیەکە یەکلایی دەکاتەوە.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply