یوڤێنتوس بەرگریکارێک بۆ ریزەکانی دەگوازێتەوە

Sead Kolasinac

Sead Kolasinac

یاریگا
بەرپرسانی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا لەگەڵ سەعید کۆلاسینا بەرگریکاری بۆسنیایی یانەی شالکەی ئەڵمانیا گەیشتنە رێکەوتن.

پێگەی وەرزشی “Sky sport”ـی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە, مارۆتای بەرێوەبەری وەرزشی بیانکۆری کۆتایی بە گواستنەوەی بەرگریکاری باڵی چەپی یانەی ئەڵمانی ھێناوە, بۆیە ئەم یاریزانە ھاوینی داھاتوو پەیوەندی بە ریزەکانی ئەو یانەوە دەکات و وەک شوێن گرەوەی پاتریس ئێڤرای فەرەنسی.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە, بەرگریکاری 25 ساڵ ھاوینی داھاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و بە شێوەیەکی سەربەست پەیوەندی بە یانە نوێیەکەوە دەکات.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply