دیارییە سەیرەکەی ئیبڕاهیمۆڤیچ لە کریسمس بۆ خۆشەویستەکەی ئاشکرا کرا

37044c1197cd12834ab71f6664807184_l

یاریگا
ماڵپەڕێکی بەریتانی، ئەو دیارییە ئاشکرا دەکات، کە زڵاتان ئیبراھیمۆڤیچ، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی سوید و یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، پێشکەشی خۆشەویستەکەی کردووە.

ماڵپەڕی (دەیلی ستار)ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، لە کریسمسدا، زڵاتان ئیبراھیمۆڤیچ، تەنها وێنەیەکی خۆی وەک دیاری، پێشکەشی (ھێلێنا سیگار)، خانمە ئەکتەر و نمایشکاری جلوبەرگی سویدی کردووە.

ئیبراھیمۆڤیچ و ھێلێنا، کە ماوەیەکی زۆرە پەیوەندیی خۆشەویستییان ھەیە، لە ھەندێک یاریدا، ھێلێنا ئامادە دەبێت و سەیری یاریی مان یونایتد و خۆشەویستەکەی دەکات.

ئەوەی کە مایەی سەرنجی میدیاکان بووە ئەوەیە کە لەبەر ئەوەی مووچەی ساڵانەی ئیبراھیمۆڤیچ 11 ملیۆن پاوەندە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گاڵتە بە دیارییەکەی کراوە، هەروەها چەندین لێکدانەوەی جیاواز بۆ دیارییەکەی کراوە، کە تەنها تاکە وێنەیەکی خۆی بووە.

کریسمس جەژنی مەسیحییەکانە و بە بۆنەی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح، لە 25ی 12ی ھەموو ساڵێکدا، ئەو یادە دەکرێتەوە، لەم ڕۆژەدا خەڵک دیاریی بە نرخ و جیاواز، پێشکەشی کەسە نزیکەکانیان دەکەن.

9-2

manchester-united-star-zlatan-ibrahimovic-s-girlfriend-helena-seger-777630

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply