ره‌نگه‌ درۆگبا بگه‌ڕێته‌وه‌ خولی فه‌ڕه‌نسی

drogba

یاریگا-دیدیه‌ درۆگبا باس له‌ ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌کات بۆ مارسیلیای یانه‌ی دێرینی.

ئه‌ستێره‌ مێژووییه‌که‌ی چێڵسی له‌ ئێستادا بێ یانه‌یه‌ پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌که‌ی له‌گه‌ڵ مۆنتریاڵ ئیمپاکت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی گه‌شتۆته‌ ٣٨ ساڵ به‌ڵام ده‌یه‌وێت به‌رده‌وام بێت له‌ یاریکردن و ئاشکراشی کرد گرێبه‌ستێکی له‌ خولی فه‌ڕه‌نسییه‌وه‌ پێگه‌یشووه‌.

دیدیه‌ بۆ که‌ناڵ+ی فه‌ڕه‌نسی وتی “یانه‌یه‌کی فه‌ڕه‌نسی گرێبه‌ستێکی پێشکه‌شکردووم و له‌ ئێستادا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم. به‌ڵام هیوادارم رۆژێک بگه‌ڕێمه‌وه‌ مارسیلیا و به‌ڵێنه‌که‌م به‌جێبهێنم.  ١٢ ساڵه‌ به‌رده‌وام باسی ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌م ده‌که‌م بۆ مارسیلیا و خه‌ڵکیش ده‌ڵێن تۆ هه‌ر قسه‌ی به‌ڵام که‌ یانه‌یه‌ک موچه‌یه‌کی باشترت پێده‌دات و تۆ ده‌یفرۆشی ناکرێت داوا بکه‌ی به‌ نیوه‌ی موچه‌که‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ لات. به‌ڵام بۆ مارسیلیا حه‌زده‌که‌م وه‌ک یاریزان بگه‌ڕێمه‌وه‌ و من ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمه‌ کردوومه‌ ، ئیدی که‌وتۆته‌ سه‌ر یانه‌که‌ بڕیاری چی ده‌دات”.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply