كۆنتی دڵنیا نیه‌ له‌ مانه‌وه‌ی جۆن تێری

جۆن تێری

یاریگا-ئه‌نتۆنیۆ کۆنتی دان به‌وه‌دا ده‌نێت دڵنیانیه‌ له‌وه‌ی جۆن تێری له‌ کۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا له‌ ریزه‌کانی بلوز به‌رده‌وام ده‌بێت یاخود نا .
تێری کاپتن پاش دابڕانێکی زۆر به‌هۆی پێکان شه‌وی رابردوو گه‌ڕایه‌وه‌ یاریگاکان به‌ڵام له‌ نیوه‌ی دووهه‌م به‌ کارتی سوور ده‌رکرا له‌و یارییه‌ی ٤-١ سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا.

راهێنه‌ره‌ ئیتاڵییه‌که‌ سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی جۆن وتی “ئێمه‌ هێشتا له‌ مانگی یه‌کداین ، وه‌ ئه‌و بڕیارانه‌ به‌ ته‌واوی یانه‌که‌ ده‌درێت نه‌ک ته‌نها من . جۆنم به‌دڵه‌ چونکه‌ پابه‌نده‌ به‌ بڕیاره‌کانم و زۆر یارمه‌تیم ده‌دات له‌ ژووری خۆگۆڕین و به‌ گشتی یاریزانێکی باش و که‌سێکی باشه‌”.

رۆژی شه‌ممه‌ چێڵسی ده‌بێته‌ میوانی لێیسته‌ر ستی و چاوی له‌ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ سه‌ر بردنه‌وه‌کان پاش دۆڕانیان به‌رامبه‌ر تۆتنهام له‌ هه‌فته‌ی پێشوودا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply