یانەیەکی خوارووی عێراق گرێبەست لەگەڵ 4 یاریزانی کوردی یانەی هەولێر دەکات

screen-shot-2017-01-08-at-12-47-40-pm
یاریگا
بە پێی تازەترین هەواڵ کە دەست(یاریگا نێت) کەوتووە، یانەی نەوتی ناوەڕاست گرێبەستی لەگەڵ چوار یاریزانی کوردی یانەی هەولێر کردووە و بڕیارە دوای کشانەوەی یانەی هەولێر لەخولەکە لەگەڵ یانەکە ئەم وەرزە تەواو بکەن.

لەم بارەیەوە، بەپێی هەواڵەکە هەر یەکە لە ئیڤان خالید و فەرحان شەکور و دیار ڕەحمان و نیاز محەمەد بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندییان بە یانەی نەوتی ناوەڕاست کردووە، کە یانەیەکی بەهێزە و لە خولی یانەکانی عەرەبیش بەشداری کردووە و بۆ قۆناغی داهاتوو سەرکەوتووە، لەم بارەیەوە یانەی هەولێر ڕایگەیاندوو کە مۆڵەتی دەستبەرداربوونی بە سەرجەم یاریزانەکانی داوە بۆ ئەوەی بتوانن لەسەر یاریکردن بەردەوام بن، هرە چەندە لە یانەکانی دیکەش بێت.

هەر سەبارەت بە ڕۆیشتنی یاریزانانی یانەی هەولێر بۆ یانەکانی دیکەی عێراق، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چەندین یاریزانی دیکەی ئەو یانەیەی کە چوار جار نازناوی خولی عیراقی بەدەستێناوە، بڕیارە ڕوو لە یانەکانی دیکەی عێراق بکەن.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply