كێ میدیاكاری وەرزشی ساڵە؟!

15941562_1537823222901432_425234788_n
یاریگا
زاگرۆس نانەكەلی
پرسیارێكی ئاسان و وه ڵامدانەوەیەكی قورس، چونكە تائێستاش پرۆسەیەكی فەڕمی وانەكراوە كە باشترین میدیاكاری وەرزشی ساڵی تێدا هەڵبژێردرێت، دەتوانین هۆكاره كه شی بكەین بە بەڵگەیەكی واقیعی، ئەویش نەبوونی دەزگایەك یاخود تۆڕێكی تایبە ت مەندی میدیای وەرزشی سەربەخۆ و پڕۆفیشناڵ و ئەكادیمی، یان رێكخراوێكی تایبه ت مه نده به میدیای وەرزشی كه بتوانێت ئەم پرۆسەیە بەڕێوە ببات.
هەرچەندە لەوڵاتانی جیهاندا ئەم پرۆسەیه كاڵ بۆتەوە، كاركردن لەمیدیای وەرزشی لەجیهاندا بۆتە دوو كۆمەڵە، یەكەمیان چەند دەزگایەكی میدیای وەرزشی حكومی و ئەوانی تر هەمووی كۆمپانیای وەرزشی و میدیای وەرزشییە، بەڵام لەهه رێمی كوردستاندا حەوت بەشە ئەوانیش (حكومی، حزبی، ئەهلی، دەزگای وەرزشی، یەكێتییە وەرزشییەكان، یانەكان، سەربەخۆكان، ئەوانەی لەم حەوت بەشە كاردەكەن دەتوانن ساڵانە خەڵات بكرێن لەسەر ئاستی نێو كۆمپانیا یان شارەكەدا، بەڵام بەهۆی نەبوونی پرۆسەیەكی ئاوا ناچارین پشت بە پرۆسەی میدیاكارانی وەرزشی جیهانی و كیشوەریی ببەستین، باشترین و یاخود پیِشه نگی میدیاكارانی وەرزشی ساڵ لەوڵاتان بەمشێوەیەیه، كاری دەگمەن و ناوازە و مەترسیدار و هەڵماڵینی نەهێنی گەندەڵیی زەبەلاح كە ببێتە مایەی چارەسەركردنی كێشەیەكی ئاڵۆز و ئەستەم، قازانج و سوودی بۆ گەڵ و وڵاتەكە بگەڕێتەوە، هەروەها بەرهەمهێنانی كارێكی قوڕس و ئەنجامدانی پرۆژەیەكی چاوەڕوان نەكراو و بەدەستهێنانی خەڵاتێكی دەرەوەی وڵات وەكو باشترین میدیاكاری وەرزشی لەپاڵەوانیەتییەك كەئەمەش دەبێتە پێوەرێك بۆ ئەوەی پاڵێوراوبێت لەوڵاتی خۆت. بەڵام دەپرسین لەكوردستاندا ئەم شێوە كارانەمان كردووە؟!،
میدیاكاری وەرزشی ژاپۆنی ( هیرۆشی كاجاوا) لەتەمەنی (90) ساڵیدا كە ساڵی 2015 خەڵاتی تایبەتی فیفای وەرگرت، وڵاتی ژاپۆنی فێركرد چۆن تۆپی پێیان خۆش بوێت، سەرەڕای ئەمانەش لەوڵاتی خۆمان ساڵانە دیاردەی (دیاری پێدان و بڕوانامە، خەڵاتكردن، رێزلێنان) ئەنجامدەدرێن، بەڵام تەنها ناو و رازیكردن و ریكلامە، هیچ یاسا و پێوەرێكی ستاندەری تێدانییە. هەرچۆن بەپرسیار دەستم بەنووسینەكەم كرد، بەهەمان شێوەش كۆتایی پێدێنم و دهڵێم كێ میدیاكاری وەرزشی ساڵە؟!.
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply