بوفۆن بەشداری لە یاری ئەمشەو ناکات

Buffon

Buffon

یاریگا
جیان لویجی بوفۆن, گۆڵپارێزی ئیتاڵی یانەی یوڤێنتوس بە ھۆی نەخۆشیەوە ناتوانێت لە یاری ئەمشەوی یانەکەی بەرامبەر بۆلۆنیا لە سێریا ئەی بەشداری بکات.

ماسیمیلیانۆ ئالێگری راھێنەری خانمە پیرەکە, لە پرێس کۆنفرانسی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر بۆلۆنیا ئاشکرای دەکات, گۆڵپارێزی یەکەمی یانەکەی بە ھۆی نەخۆشی ئەنفلەوەنزا ناتوانێت لە یاری ئەمشەو بەشداری بکات, ھەروەھا بارزالی لە لیستی یاری ئەمشەو دەبێت بەڵام لە بەشداریکردنی دڵنیا نیم.

یوڤێنتوس ئەمشەو لە گەڕی 19ـی سێریا ئەی سەعات 22:45 خولەک بە کاتی باشووری کوردستان میوانداری بۆلۆنیا دەکات.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply