زێدان بەدوای شکاندنی ڕیکۆردە نایابەکەی کۆنتی دەگەڕێت

conte-zidane-694995
یاریگا
دوای ئەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید توانی بە ئەنجامی 5-0 لە گراناتا بباتەوەو بۆ 39 یاری بێ دۆڕاندن بەردەوام بێت و ڕیکۆردی لویس ئێنریکی ڕاهێنەری بارسا هاوتا بکاتەوە، (زێنەدین زێدان)ی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید شکاندنی ڕیکۆردە نایابەکەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری پێشووی یۆڤێنتۆسی کردووەتە ئامانج.

لەم بارەیەوە، میدیاکان ئاماژەیان کردووە، کە زێدان تەنها لە دووری 4 یارییە بۆ ئەوەی ڕیکۆردەکەی کۆنتی هاوتا بکاتەوە و بە 5 یاریش بێ دۆڕاندن بە فەرمی ئەو ڕیکۆردە دەشکێنێت، کە کۆنتی لە وەرزی 2012-2013 لەگەڵ یۆڤێنتۆس تۆماری کردوو توانی بۆ 43 یاری لەگەڵ خانمە پیرەکە خۆی لە دۆڕاندن بە دوور بگرێت.

ئاشکرایە کە زێدان لە یاری داهاتوودا یارییەکی بەهێز چاوەڕێی دەکات، کاتێک لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی سڤیلیا دەبێتەوە، کە دەیەوێت تۆڵەی دۆڕاندنەکەی لە پاڵەوانییەتی جامی شا بە ئەنجامی 3-0 بکاتەوە، بۆیە گەر زیزۆ بیەوێت چانسی شکاندنی ڕیکۆردی دیکەی لە ئارادا هەبێت، دەبێت یانەکەی لەو یارییە لە دۆڕاندن دوور بێت، تا لە سەرەتادا ڕیکۆردی لویس ئێنریکی کە 39 یارییە بشکێنرێت، دواتر بیر لە شکاندنی ڕیکۆردە نایابەکەی کۆنتی بکاتەوە.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply