حکومەتی چین لەسەر پارە خەیالیەکان ھاتە دەنگ

Oscar

Oscar

یاریگا
حکومەتی چین دواجار بێ دەنگی شکاند و داوای لە بەرپرسانی تۆپی پێ وڵاتەکەیان کرد کۆتایی بە خەرج کردنی ئەو پارە خەیالیە بێنن کە بۆ گواستنەوەی یاریزانان خەرج دەکەن.

دوای گواستنەوەی چەندین یاریزانی گران بەھا لەلایەن یانەکانی چین, دواجار بەرپرسانی حکومەتی ئەم وڵاتەی ھێنایە دەنگ و ووتەبێژی حکومەتی چین لە لێدوانێکی تایبەتدا گوتی” پێویستە بۆ خەرج کردنی ئەم پارە خەیالیانە رادەیەک ھەبێت, ئەمیش بە ھۆی ئەوەی کار نەکاتە سەر ئابوری وڵات”.

دوو ساڵی رابردوو یانەکانی چین پارەیەکی خەیالیان لە ھێنانی چەند ئەستێرەیەکی دیاری تۆپی پێ جیھان خەرج کردووە و ئەم کارەش حکومەتی ئەم وڵاتەی ترساندووە لەوەی کار بکات سەر ئابوری وڵات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply