یاریزانێکی مان یونایتد پشکنینی پزیشکی بۆ ئێڤه‌رتۆن ئه‌نجامدا

morgan-schneiderlin

یاریگا-راگه‌یاندنی گواستنه‌وه‌ی مۆرگان شنێیده‌رلین له‌ مانچسته‌ره‌وه‌ بۆ ئێڤه‌رتۆن ته‌نها په‌یوه‌سته‌ به‌ کاته‌وه‌.

ناوه‌ڕاستکاره‌ فه‌ڕه‌نسییه‌که‌ ئه‌مڕۆ پشكنینی پزیشکی به‌ سه‌رکه‌وتویی تێپه‌ڕاند پاش رێککه‌وتن له‌سه‌ر ٢٠ ملیۆن پاوه‌ند.

ناوبراو پێشتر گرێبه‌ستێکی به‌ بڕی ١٣ ملیۆن له‌ وێست برۆمه‌وه‌ پێگه‌یشتبوو به‌ڵام مۆرینهۆ ئاماده‌نه‌بوو به‌ که‌متر له‌ ٢٠ ملیۆن ده‌ستبه‌رداری ببێت تاوه‌کو ئیڤه‌رتۆن به‌ دووهه‌م هه‌وڵ گه‌یشته‌ بڕی داواکراو.

هاتنی پۆگبا و ئاسته‌ به‌رزه‌که‌ی هێرێرا و گه‌ڕانه‌وه‌ی کاریک له‌ پێکان ، مه‌ودای یاریکردنیان بۆ شنێیده‌رلینی ئه‌ستێره‌ی پێشووی ساوزهامپتن له‌ ئۆڵدترافۆرد نه‌هێشته‌وه‌.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply