دیبالا لەبەر ڕیاڵ مەدرید بارسێلۆنا شۆک دەکات

download-40

یاریگا
بەگوێرەی ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی (پاولۆ دیبالا)ی ئەستێرەی یانەی پۆڤێنتۆس گرێبەستێکی یانەی (بارسێلۆنا)ی ڕەت کردووەتەوە، بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدرید بکات.

لەم بارەیەوە، ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاماژەی کردووە کە بارسێلۆنا گرێبەستێکی بۆ بە پشتگیری لیونێل مێسی ئەستیرەی یانەی بارسا بۆ بەدەستهێنانی دیپالا پێشکەش بە یاریزانەکە و یانەی پۆڤی کردووە، بەڵام یاریزانەکە ئەو گرێبەستەی ڕەت کردووەتەوە، بەپێی ڕۆژنامە مەدریدییەکەش دییالا هادەرانی بارسای شۆک کردووە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدرید بکات.

لە درێژەی هەواڵەکەی ماڕکا هاتووە، کە زێدان، ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید زۆر گرنگی بە دییالا دەدات بە شێوەیەکی بەردەوام ڕاپۆرتی لەسەر یاریزانەکە پێ دەگات، ئەوە لە کاتێکدا یانەی یۆڤێنتۆس دەیەوێت پارێزگاری لە یاریزانەکەی بکات و گرێبەستەکەی بۆ وادەیەکی زیاتر بۆ درێژ بکاتەوە.

ئاشکرایە کە (پاولۆ دییالا) بە پێی ئەو گرێبەستەی لە ساڵی 2015 لەگەڵ یۆڤێنتۆس واژووی کردووە، تا ساڵی 2020 لە یانەی ئیتاڵییەکە دەمێنێتەوە، لەم ماوەیشدا گفتوگۆ لە نێوان یانەی ڕیاڵ و یۆڤی بۆ بەدەست هێنانی ئەو ئەستێرە ئارژەنتینییە ئەنجام دراوە، بە پێی ڕۆژنامەکانیش یانەی یۆڤێنتۆس بۆ دەستبەرداربوون لە دیپالا داوای یەکێک لە لۆما مۆدریچ یان تۆنی کڕۆس لە ریاڵ مەدرید دەکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply