یۆڤێنتۆس بەرانبەر بە دیبالا داواکارییەکی قورس لە ڕیاڵ مەدرید دەکات

screen-shot-2017-01-05-at-12-53-06-pm

یاریگا
بەگوێرەی ڕۆژنامە جیهانییەکان یانەی ریاڵ مەدرید پارەیەکی زۆری بۆ کڕینی پاولۆ دیبالای ئەستیرەی یانەی یۆڤێنتۆس تەرخان کردووە، بەڵام یانەی ئیتاڵییەکە مەرجێکی قورسی بۆ تەواو کردنی ئەو گرێبەستە داناوە.

ڕۆژنامەی (زا صەن)ی ئینگلیزی ئاماژە کردووەکە ڕیال مەدرید ئامادەیە، 77 میلۆن جونەیهی ئیستەرلینی (ئەلڤارۆ مۆراتا) بەرانبەر بەدەستهینانی دیپالا بدات، واتە ڕیال ئامادەیە نرخی دیبالا بە 100 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی بخەمڵینێت، بەڵام یانە ئیتاڵییەکە بەو ڕێکەوتنە ڕازی نەبووە، بە پێی ڕۆژنامە ئینگلیزییەکە یۆڤێنتۆس دوای هاتنی هیگوایین بەدوای هێرشبەر ناگەڕێت و هەوڵ دەدات ناوەڕاستکارێکی بەتوانا بکڕێت، بۆیە ئەوان گەڕانەوەی مۆراتا ڕەت دەکەنەوە و داوایان کردووە، کە لەبەرانبەر دیبالا ڕیاڵ دەستبەرداری تۆنی کڕوس یان لۆکا مۆدڕیچ بێت، ئەو داوایەش بۆ مەدریدییەکان بە قورس وەسف دەکرێت و زەحمەتە لەو ساتە ڕیاڵ دەستبەرداری هیچ یەک لەم دوو ئەستێرەیە ببێت.

ئاشکرایە کە مۆراتا بۆ دوو وەرز بە شێوەی خواستن لەگەڵ یۆڤێنتۆس یاری کردووە، بەلام دوای گەڕانەوەی بۆ ڕیاڵ مەدرید بەم دواییە نەیتوانیوە خۆی لەپێکهاتەی سەرەکی تیپەکەی زێدان بدۆزێتەوە، بۆیە ئەگەری کۆچ کردنی یاریزانەکە لە ئارادا هەیە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply