خامێس رۆدریگێز داھاتووی خۆی یەکلا کردەوە

0
James Rodriguez

James Rodriguez

یاریگا
خامێس رۆدریگێز, یاریسازی کۆلۆمبی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا رەتیدەکاتەوە ریزەکانی یانەکەی جێبێلێت.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی “Marca”ـی ئیسپانیا گۆڵکاری مێرنگی سەبارەت بە داھاتووی خۆی گوتی ” تەواوی یاریزانان ئارەزوی ئەوە دەکەن لە پێکھاتەی سەرەکی یاری بکەن, بۆیە منیش ھەمیشە ھەوڵی زۆرمداوە لە پێکھاتەی سەرەکی بم و لە یەکەم یاری ساڵی نوێدا توانیم ئاستێکی باش پێش کەش بکەم و دەمەوێت بەردەوام بم”.

یاریزانی کۆلۆمبی لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا ئەوەشی نەشاردەوە کە بیر لە جێھێشتنی یانەکەی نەکردۆتەوە و ئەوەی بیری لێدەکاتەوە, یاری کردنە لە پێکھاتەی سەرەکی.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply