چاپیکۆینسی به‌ڕازیلی ده‌ستی به‌ کڕینی یاریزان کردووه‌

Chapecoense

یاریگا-یانه‌ی چاپیکۆینسی به‌ڕازیلی رایگه‌یاند  هه‌وڵه‌کانیان بۆ دروستکردنی پێکهاته‌یه‌کی تۆکمه‌ ده‌ست پێکردووه‌.

فڕۆکه‌که‌ی ئه‌و یانه‌یه‌ له‌ ئاسمانی کۆڵۆمبیا که‌وته‌ خواره‌وه‌ و له‌ ته‌واوی پێکهاته‌که‌یاندا ته‌نها سێ یاریزان له‌ مه‌رگ رزگاریان بوو.  روی کۆستای به‌ڕێوبه‌ری یانه‌که‌ سه‌باره‌ت به‌ پلانه‌کانیان وتی “پلانی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ یاریزان به‌ خواستن بهێنین. ئامرازێکه‌ که‌ بۆ بارودۆخی ئێمه‌ کوالیتی و نرخ و خێرایی پێکه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌. سه‌یری لیستێکی ٩٠ یاریزانیمان کرد دواتر که‌ممان کرده‌وه‌ بۆ ٥٠ یاریزان و ئێستاش ٣٨ یاریزانمان هه‌یه‌ . گروپێک یاریزانمان ئاماده‌یه‌ بۆ مه‌شقه‌ خۆئاماده‌کارییه‌کانی وه‌رزی نوێ و تا کاتی ده‌ستپێک ٢٧-٢٨ یاریزان ده‌هێڵینه‌وه‌”.

ناوبراو ئاشکراشی کرد نیتۆ و ئالانی رزگاربوو ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ یانه‌که‌ به‌ڵام فۆڵمان ناتوانێت جارێکی تر یاری بکاته‌وه‌.

یه‌که‌م یاری ئه‌و یانه‌یه‌ به‌رامبه‌ر ئینته‌رناسیۆنال ده‌بێت له‌ ٢٩ی ئه‌م مانگه‌دا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply