یانەی هەولێر بە مەرجێک بۆ خولی عێراقی دەگەڕێتەوە

15774954_10154311480201676_1665971164101156199_o

یاریگا
کێشەی کشانەوەی یانەی هەولێر لە خولی عیراقی بەردەوامی هەیە، بەپێی بەرپرسی ڕاگەیاندنی یانەی هەولیر یانەکە بە مەرجێک ئەگەری گەڕانەوەی بۆ خولەکە هەیە و یانەی زاخۆش بڕیاری گەڕانەوەی یەکلایی کردووەتەوە.

لەم بارەیەوە، ڕێبین ڕەمزی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی یانەی هەولێر ڕایگەیاند کە دوای کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی یانە داوایان لە فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراق کردووە کە یارییەکانی یانەی هەولێر تا کۆتایی قۆناغی یەکەم دوا بخرێت، ئینجا بڕیاری کۆتایی لەسەر گەڕانەوە بۆ خولەکە دەدەین، ئەوەش دوای ئەوەی وەزیری لاوان و وەرزشی عێراق هات و سەردانی هەولێری کرد بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکرێن، هەر بەم هۆیەوە یانەی هەولیر لە یاری بەرانبەر بەحری لە بەسرە ئامادە نەبوو ، فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراقیش
ڕایگەیاند کە یارییەکە دوا خراوە، لە لایەکی دیکە میدیاکانی عێراق ئاماژەیان بە گەڕانەوەی یانەی زاخۆ بۆ خولی عێراقی کردوە.

ئاشکرایە کە کشانەوەی یانەی هەولێر و زاخۆ لە خولی عێراقی ، دوای ڕووداوەکەی یانەی هەولێ و نەجەف ڕوویان دا کاتێک هاندەرانی یانەی نەجەف بە دروشمی تایفی و ناوەرزشی سووکایەتیان بە ناوی پێشمەرگە و کوردستان کرد، داتریش کارگێڕی هەردوو یانەی هەولێر و زاخۆ کشانەویان لە خولەکە ڕاگەیاند و تا ئێستاش کێشەکە بە تەواوی چارەسەر نەکراوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply