پاریس سان جێرمان لە تازەکردنەوەی گرێبەستی کاڤانی نزیک بووەتەوە

edinson-cavani-615322
یاریگا
بەپێی ڕاپۆرتی چەند رۆژنامەیەکی فەرەنسی یانەی پاریس سان جێرمان و یاریزان ئادنیلسۆن کاڤانی هێرشبەری یانەکە ڕێکەوتوون و بەم زووانە گرێبەستێکی تازە واژوو دەکەن.

ڕۆژنامەی (لیکیب)ی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، کە یانە پاریسییەکە دەیەوێت گرێبەستی کاڤانی کە لە 2018 تەواو دەبێت بۆ سالی 2020 تازە بکاتەوە، هەروەها بە نیازە مووچەی یاریزانەکەش زیاد بکات، سەبارەت بە مانەوەی یاریزانەکەش (ناسڕ خلێفی) سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان دووپاتی کردووەتەوە کە دەبێت کاڤانی لەگەڵ یانەکە بمێنێتەوە، بە تایبەتی دوای ئەوەی یاریزانەکە لەم وەرزەدا توانی لە 23 یارییدا 24 گۆڵ تۆمار بکات.

ئاشکرایە کە ئادنیلسۆن کاڤانی کە تەمەنی 29 ساڵە پێشتر بەبری 64 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ناپۆلی ئیتاڵی ڕووی کردە یانە پاریسییەکە و لەوساتەش ئەو گرێبەستە بە گەورەترین گرێبەست لە خولی فەرەنسی هەژمار کرا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply