بەرپرسێکی چینی هەڕەشی کڕینی گەورەترین ئەستیرەکانی تۆپی پێی جیهان دەکات

screen-shot-2017-01-02-at-12-53-32-am

یاریگا
شاڵاوی گرێبەستە خەیاڵییەکانی یانە دەوڵەمەندەکانی چین بەردەوامی دەبێت، بەرپرسێکی وەرزشی گەورەی چینی لە لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەیەکی بەریتانی ئاشکرای کردووە کە دەتوانن گەورەترین ئەستیرەکانی تۆپی پێی جیهانی بکڕن و ژیانێکی خەیاڵیان بۆ دابین بکەن.

لەم ڕووەوە، بەرپرسە چینییەکە کە نەیوستوە ناوی ئاشکرا بکرێت بە رۆژنامەی (زا صەن) بەریتانی گوتووە، کە ئەوان بە هێزی پارە، دەتوانن هەمو خەونێکی یاریزانە ئەستێرەکان بەدی بهێنن، هەروەها دەتوانن بەرزترین مووچە و ژیانێکی خەیاڵی بۆ یاریزانە دابین بکەن کە هەرگیز لە خەویشدا نەیبینێت، سەبارەت بە هۆکاری ئەو کارانەش گوتی مەبەستی سەرەکی بەرزکردنەوەی ئاستی تۆپی پێیە لە چین، دواتر باسی ئەو گرێبەستە گەورەی کرد کە پیشکەش بە رۆناڵدۆ کراوە و ڕەتی کردووەتەوە، لەم باریەوە ئاماژەی کرد کە کریستیانۆ ئەم ساڵیش ڕوو لە چین نەکات لە داهاتوو هەر بیرکردنەوەی دەگۆڕێت، هەروەها گوتیشی کە یاریزانن مێسی و گاریس بەیل و نێیمار و زۆر ئەستیرەی دیکە لە بەرنامەی یانە چینییەکان هەن.

ئاشکرایە کە بەم دواییە، یانەیەکی چینی (کارلۆس تیڤێز) یاریزانی ئارژەنتینی بە گرێبەستێکی خەیاڵی و بەرزترین مووە لە جیهان بۆ یانەکەی برد و هەروەها ئۆسکاری بەڕازیلیش بە برە پارەیەکی زۆر پەیوەندی بە یانەیەکی چینی کردووە، جگە لەوانیش چەندین ئەستێرەی دیکە بیر لە کۆچ کردن بۆ چین دەکەنەوە، بۆ ئەوەی باری داراییان باشتر بێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply