بە پلە دوو بەئاست نایاب

screen-shot-2017-01-02-at-1-12-35-am

یاریگا

زاگرۆس نانەكەلی

زۆرجاران گەورە وەرزشكارانیش دەكەونە تەڵەی بەدەست هێنانی ئەنجام و خۆهەڵكێشان وسڕینەوەی بەرانبەرەكەی!،بینیومانە راهێنەرە بەناوبانگەكان شەڕیان كردووە لەگەڵ یەكتر،سەیرتان كردووە هاندەران چۆن پەشێوی ودژی یەك وەستانەوە وكارەساتیان دروست كردووە،گوێ بیست بوونەیاریزانان بە ئەنقەست یەكتریان بە ووشەی نەشیاو بەجوولەی جەستە زامدار كردووە،زۆرجار بینیومانە یاریگاكان بۆتە گۆڕەپانی شەڕ وئاژاوە،ئەوانەی باسمان كرد لەزۆربەی یاریگا ویانە زلهێزەكانی دەرەوە و تەنات هەندێكجار لەنێوخۆیش روویداوە،بەڵام لە یاری سەید صادق و كفری كە من بە ئومێد بووم بچم بۆ سەیركردنی ئەم یارییە و بەداخەوە نەمتوانی بچم،بەڵام خۆم بێبەش نەكرد لەبینینی وئەم خوێندنەوەم بۆ كرد.

هاندەران پاڵەوانی نایابی یارییەكە بوون،كوڕانی و كچانی هەردوو شارەجوانەكە شێوە باڵندە رەنگاورەنگان تێكڕای سەرچڵ ودار ودیواری یاریگایان تەنیبوو،تەنانەت بلاجتۆر وشەفەڵ و عامودی كارەبا و تەلی یاریگا ببوە هێلانەی هاندەرانی هەردوولا،ئەگەر ئاڵای یانەكان نەبوایە هاندەرانی هەردوو لات لێك جیاواز نەدەكردەوە،قسەی نەشیاو شەڕ وئاژاوەم نەبینی،ئەمەش واتە لوتكەی هاندان،كچان وخانەوادە بەرێزەكان هاوشێوەی هاندەرانی جیهان ئامادەی یاریگا بوون، من هەستم دەكرد یاریگای سانتیاگۆ وكامپ نو و ئەوانی ترن ،ئەمەش رووخسارێكی گەشی ئەم دوو شارە ئازیزە نیشان دەدات،لەكەنالێكی جوان مام حاجیێكی جوانم بینی زۆر دڵخۆشی كردم ئەمەشیان شانازییە بۆ ئەم دوو شارەجوانە،لەكۆتایی یارییەكە دیمەنێكی جوان هاوشێوەی گەورەكان كە ستەیجی دابەشكردنی خەڵاتیان زۆر نایاب بوو،لە نایاب نایاب ترم بینی كە هەردوو راهێنەر دوای یارییەكە دەستیان لە ملی یەكتركردبوو و پێدەكەنین ئەمەش واتە ترۆپكی گیانی وەرزشی.

ئینجا لێرەوە پێوویستە ئەوەی نێو دڵمان بێنینە دەرەوە،كە لەئایندە بیر لەوەبكەینەوە ئەو یانانەی خاوەن هاندەرانێكی زۆر وبێ وێنەن هاوشێوەی كفری وسەید صادق بیر لەباشكردنی یانەكانیان بن وگرنگیان پێ بدەن،نەك هەندێك یانە تەنها بەداخەوە بەناو یانەن،ئەگەر نا هیچ شتێكی یانەیان لێ بەدی ناكەم،واتە پێوویستە بۆ ساڵی نوێ (پێژینگ) وپاڵاوتن بێتە مەیدان،تا یانەكانی خۆمان بكەین بە یانەی تەندروست و ئەكادیمی.
لەكۆتا دوو قسەی بۆخۆم و ئەو دوویانە جوانە دەكەم،یەكەمیان من بەخت یاوەرم نەبوو ئەم یارییە لەنێویاریگا نەببینی،دووەمیان هەردوو یانەی كفری وسەید سادق بەمانای ووشە براوەبوون لەهەموو رووێك،سڵاو لەم دوو شارەجوانە،سڵاو لەوەرزش وگیانی وەرزشی وهاندەرانی وەرزشی و خۆشەویستی وڵات،بەراستی ئێوە بەئاست نایابن.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply