ئێنریکی بە نیازە لە جامی شا بەرانبەر بلباو سەرکێشییەکی گەورە بکات

لویس ئینریکی

لویس ئینریکی

یاریگا
ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی ئاماژەی کردووە، کە لویس ئێنریکی ڕاهێنەری بارسێلۆنا بە نیازە لە یاری بەرانبەر ئاتلەتیکۆ بلباو لە میانەی یاری چوونی جامی شای ئیسپانیا، سەرکێشییەکی گەورە لە پێکهاتەکەی بکات.

لەم بارەیەوە، ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا بڵاویکردووەتەوە کە ئێنریکی دوای ئەوەی (کاسپەر سلیسین)ی گۆڵپارێزی دووەمی یانەکە، دەیەوێت (جۆردی ماسیب) ی گۆڵپارێزی سێیەمی یانەکە لەو یارییە گرنگە بەشداری پێ بکات بۆ ئەوەی پارێزگاری لە (تیرشتێگن) بکات و بۆ یارییەکانی لیگا پشت بەو قایم بکات، ئەوەی کە هاندەرانی بارسا نیگەران دەکات ئەوەیە کە جۆردی ماسیب تا ئێستا لە یارییەکی گەورە تاقی نەکراوەتەوە، هەر بۆ ئەم مەبستەش ئینریکی دەیەوێت تواناکانی ئەو گۆلپارێزە لە یەکەمین یاری بەهێز لە نێو یاریگای (سان مامیز) تاقی بکاتەوە.

ئاشکرایە کە یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی بە تەواوی پێکهاتەکەی مەشقەکانی دەستپێکردووەتەوە، بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە بۆ یاری ڕۆژی 5 کانوونی دووەم بەرانبەر ئاتلەتیک بلباو لە یاری چوونی قۆناغی 16 جامی شای ئیسپانیا ئامادە بن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply